بە پشت بەستن بە ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر گرووپێک لە کۆچبەرانی ڕۆهینگیا بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس.
به‌پێی ڕاپۆرتی چوار شایەتحاڵ کە چالاکوانێکی مافی مرۆڤ و دیپلۆماتکارێکیان تێدایە، هێرشی فڕۆکەیه‌كی بێفڕۆکەوان بۆ سەر گرووپێک لە په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا کە لە میانمار هه‌ڵهاتبوون، بووه‌ته هۆی كوژرانی چه‌ندین كه‌س كه یه‌كێكیان ژنێكی دوو گیان بووه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا بریندار بوون. ئەم هێرشە خراپترین کۆمەڵکوژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە دوای هێرشە دڕندانەکانی هاوینی ٢٠١٧ بووه کە بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکانی بێ سنوور، تەنها لە مانگی یەکەمیدا نزیکەی حەوت هەزار کوژراوی لێکەوتەوە و بووە هۆی ئاواره‌بوونی یه‌ك ملیۆن كه‌س و هههاتنیان بۆ وڵاتی به‌نگلادش.