به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاماری كوژراوه‌كانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی بۆ ٣١ كه‌س هه‌ڵكشاوه و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به ده‌یان چه‌كداری ئینتزامی و سپای پاسداران كوژرا و بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو پاسدار له زه‌ره‌ندیه‌ی ئه‌راك، عه‌لی زه‌ینه‌لی ئه‌ندازیاری سپای ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، عه‌لی هاتفی سكرتێری پارتی ده‌نگی ئێرانیان له ئه‌سه‌دئاباد، سه‌رگورد جه‌بیبۆڵڵا ئه‌كبه‌ریان و ستوان ئه‌میرحسێن سه‌یفی له هه‌مه‌دان، دكتۆر عه‌لی باكوویی كه‌ریمی زانای ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له تاران، سه‌ردار خۆسره‌و حه‌سه‌نی جێگری زانیاری هه‌وافه‌زای سپا، شه‌ش چه‌كداری سپا له تیپی ٥٧ی لۆڕستان، ٣١ چه‌كداری سپا له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ٣٠ چه‌كداری ڕژیم له كرماشان، سه‌رگورد موسته‌فا قاسمی و سه‌مه‌د شه‌هریاری ئه‌فسه‌ری باڵای سپا كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون.