ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، دایكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به‌ناوی “فه‌رهاد مه‌جده‌م” له‌كاتی ڕادوودانی ئۆاۆمبێله‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه تووشی ڕووداوه‌ی هاتووچۆ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌حید داموه‌ر” و “فه‌رهاد مه‌جده‌م” ڕۆژی شه‌ممه به‌ره‌و شاری قه‌زوێن به‌ڕێكه‌وتبوون تاكوو له جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “مه‌نووچێهر به‌ختیاری” باوكی “پوویا به‌ختیاری” به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكی ئیدراه‌ی ئیتلاعات به‌دوایان دا كه‌وت و ڕێگه‌یان به ئۆتۆمبێله‌كه گرت. شایانی باسه كه به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و دایكی “فه‌رهاد مه‌جده‌م” گیانی له‌ده‌ستدا و دایكی “وه‌حید داموه‌ر” به برینداری ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا و به‌پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.