ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌رمی “غوڵام ڕه‌زا مه‌نسووری” تاوانبار به گه‌نده‌ڵی ماڵی، ڕۆژی هه‌ینی له هۆتێلێك له شاری بۆخارێست پێته‌ختی ڕۆمانی دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “غوڵام ڕه‌زا مه‌نسووری” له په‌نجه‌ره‌ی شوێنی نێشته‌جێ بوونی له‌م هۆتێله فڕێدراوه‌ته خوارێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه میدیای فه‌رمی ڕۆمانی به بێ ناوبردن له “غوڵام ڕه‌زا مه‌نسووری” ڕایگه‌یاندووه: ته‌رمی پێاوێكی ٥٢ ساڵ ته‌مه‌ن كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوان له وڵاتێكی دیكه له‌ژێر چاودێری پارێزراوی پۆلیس بوو، له نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونی دۆزرایه‌وه. “ئه‌كبه‌ر ته‌به‌ری” جێگری پێشووی ناوه‌ندی دادوه‌ری ڕژیم وێڕای “غوڵام ڕه‌زا مه‌نسووری” له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش به وه‌رگرتنی ٥٠٠ هه‌زار یۆرۆ باج تاوانبار كراون و له ئێران ڕایان كردووه.