میدیا عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاندوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار، “مهدی محه‌مه‌د ئه‌لمه‌شات” ڕێبه‌ری میلیشیاكانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن له شاری سه‌نعا پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌هۆی بوردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كراوه‌ته ئامانج و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له ڕێبه‌رانی میلیشیاكانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه به‌ته‌واوه‌تی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتیان لێوه ده‌كرێت شه‌وی پێنجشه‌ممه له دوای وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری ورد له شوێنی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به فڕۆكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئامانجه دیاری كراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا “مهدی محه‌مه‌د” یه‌كێك له ڕێبه‌رانی ئه‌و گروپه میلیشیایه كوژراوه.