شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ و به‌كرێگیراوانی ڕژیم هاته ئاراوه و به‌كرێگیراوێكی ڕژیم به‌ناوی “شه‌هرام حه‌یده‌ری” كه ده‌ستی له كۆمه‌ڵكوژكردنی لاوانی ئه‌و شاره‌دا هه‌بوو پێكرا و به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕه‌وتی ناڕهزاهیهتییهكانی شاری جوانڕۆ دا لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد و به ده‌یان كه‌س بریندار و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركران كه چاره‌نووسی به‌شێكیان هێشتا ناڕوون و نادیاره، له وڵامی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان دا و شه‌وی ڕابردوو به‌كرێگیراوێكی ڕژیمیان به‌ناوی “شه‌هرام حه‌یده‌ری” كه ده‌ستی له كوشتنی لاوانی ئه‌و شاره و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا هه‌بوو و دووكانی بازاڕیانی مانگرتووی پۆلۆمپ كردبوو، دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه له كۆما دایه.