له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، “مه‌نسووره سه‌وگه‌ند” خوێندكاری زانكۆی په‌یام نووری ئابدانان و ئه‌ندامی هێزه ئینتزامییه‌كانی خۆڕم ئاوا كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵك ده‌ستی له كار كێشابوو، بە شیوەیه‌کی گوماناوی كوژرا.
“مه‌نسووره سه‌وگه‌ند” له ئه‌كاونتی ئینستاگرانی خۆی له هاشتەگی “سیته‌م نامێنێت” كه‌ڵكی وه‌رگرتبوو و نووسیبوو: ” سلاو بۆ هاونیشتمانیانم، من “مه‌نسووره سهوگهوند” خه‌ڵكی ئوستانی لوڕستان و شاری خۆڕه‌م ئاوام. من ئه‌ندامی خۆبه‌خشی هێزه ئینتزامییه‌كانی خۆڕم ئاوا بووم. له‌م كاته‌وه هیچ جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ناكه‌م و له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیانم ده‌مێنمه‌وه”. ناوبراو له دوایین ستووری خۆی له ئینستاگرام باسی له هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر گیانی له ده‌ستدا خه‌ڵك بزانن كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه كوژراوه و خۆكوژی نه‌كردووه.
