شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی سپای پاسداران و گه‌ریلاكانی پژاك له ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی سپا به ناوی “ڕزگار ته‌بیره” كوژرا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سپای پاسداران به‌رزاییه‌كانی كۆساڵان و گونده‌كانی ده‌ره‌تفێ و كانی سانانی به چڕی توپ‌باران كردووه و هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر گونده‌كانی دهرهتفی و سه‌ردوش و ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵك له ماڵ بێته ده‌ره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه و ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “ڕزگار ته‌بیره” كوژراوه.
