به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا به ده‌یان منداڵی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، كوژراو، بریندار یان ڕفێندراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وه تا به ئه‌مڕۆ، لە ئەنجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورکیە و گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته: ٤١ منداڵ گیانیان لەدەست داوە، ٣٢ منداڵ بریندار بوون، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ٤ منداڵ، ٩ منداڵ زیندانی کراون و ٨ منداڵ ڕفێندراون.
