له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شارستانی ڕوودباری جنووب هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی خانوویه‌ك له گوندی ئیسلام ئاباد و به‌وهۆیوه دوو هاووڵاتی به‌لووچ كوژراون و دوو كه‌س كه یه‌كێكیان بریندار بووه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به كاتی به‌یانی كه ئه‌و چوار هاووڵاتیه به‌لووچه له خه‌ودا بوون، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و خانووه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی یاسر زهرهخش ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و عه‌لیم نهمدادی گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێك به ناوی ڕه‌زا عه‌زیزی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ بریندار و هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێكی دیكه به ناوی عادڵ عه‌زیزی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.