ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، شه‌ش فه‌له‌ستینی له هێرشی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕامه‌ڵڵا بریندار بوون و له وڵامدا پێنج شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی به ته‌قه‌ی هێرشبه‌رێكی فه‌له‌ستینی له ناسریه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵی فه‌له‌ستینیه‌ك له ڕامه‌ڵڵا هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و شه‌ش كه‌سی بریندار كرد كه باری ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیره. له وڵامدا فه‌له‌ستینیه‌ك له شارۆچكه‌ی ناسریه هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له نێو كارواشێك و پێنج كه‌سی كوشت و هێرشبه‌ره‌كه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.