ژێوار حاجبی ناسراو به “خه‌ته‌ر”، هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات له بواری ڕه‌پ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان به هۆكارێكی نادیار له وڵاتی ئاڵمان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ژێوار حاجبی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ له ماڵه‌كه‌ی دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و دادستانی ئاڵمان فه‌رمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری مه‌رگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ركردووه. به وته‌ی پۆلیسی ئاڵمان، ئاسه‌واری توندووتیژی به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه و هێشتا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.