ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی” كرماشان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردن و پشتگوێخرانی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناڵه‌باری ژیان، نه‌چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، جێبه‌جێ نه‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه، له به‌رانبه‌ر و ڕێكخراوه‌یه گردبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه برد.