ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، ژنێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی به‌یانه فه‌خریته‌بار له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به پاساوی پاراستنی نامووس كوژراوه و له شارستانی شاهڕوود باوكێك به چه‌قۆ دوو كچه ته‌مه‌ن ٧ و ١٤ ساڵانه‌كه‌ی بریندار كردووه و كچه ته‌مه‌ن ٧ ساڵه‌كه‌ی به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌یانه فه‌خریته‌باری ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به بیانووی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به چه‌ك كوژراوه. تاوانبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چالاكانی مافی ژن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئازادكردنی ئه‌و تاوانباره هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیاوێكی خه‌ڵكی شاهڕوود به هۆكارێكی نادیار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دوو كچی ته‌مه‌ن ٧ و ١٤ ساڵی و هه‌ر دووكیانی به چه‌قۆ بریندار كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كچه ته‌مه‌ن ٧ ساڵانه‌كه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه.