ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ژنێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی و نامووسی، له شاری گوڵپایگان سه‌ر به ئوستانی ئیسفه‌هان كوژرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خاوه‌نی دوو منداڵ به بیانووی كێشه‌ی خێزانی و نامووسی، به هێرشی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ گیانی له ده‌ستدا. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، لانیكه‌م له ساڵێكدا ٤٥٠ ژن له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یا بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ده‌كوژرێن و ڕێژه‌ی كوشتنی ژنان به بیانووی كێشه‌ی خێزانی و نامووسی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه.