کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كوشتنی مێهرداد تالێشی له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا

مهرداد طالشی min

لهجهرهیانی شهپۆلی دهستبهسهر كردنی لاوان و چالاكانی مهدهنی لهشارهكانی كوردستان لهلایهن ئیدارهی ئیتلاعات و سپای پاسداران،مێهرداد تالێشی، لاوی ٢١ ساڵ تهمهنی خهڵكی شاری دیواندهره، لهژێر ئهشكهنجهی هێزهئهمنییهكانی ڕژیم لهتاران كوژرا. بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، مێهرداد تالێشی، ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕێبهندان، لهلایهن هێزهئهمنییهكان لهمێترۆی بازاری تاران بهتۆمهتی بێبنهمایههڵگرتنی ماددهی هۆشبهر، لهگهڵ كهسێكی دیكهدهستبهسهر كراون و ڕهوانهی ئاگاهیی شاپوور كراون. سهرچاوهیهكی نزیك بهبنهماڵهی تالێشی ڕایگهیاندووهكه‌: “دوو ڕۆژ پاش دهستبهسهر كردنی ناوبراو، كاتژمێر ٨ و ٣٠ دهقیقهی شهوی چوارشهممه١٥ی مانگی ڕێبهندان، لهنهخۆشخانهی بههارلوهوهپهیوهندی تهلهفونی بۆ خۆسرۆو تالێشی باوكی مێهرداد، كراوهو پێی وتراوهكهكوڕهكهی لهوێیهو پاش ئهوهیكهسهردانی نهخۆشخانهكهی كردووه، لهگهڵ تهرمی ڕۆڵهكهی بهرهوڕوو بووهتهوهو خۆی لهتهحویلی تهرمهكهی بورادووه‌.  بهرپرسانی نهخۆشخانهلهوڵام بهپرسیاری باوكی مێهرداد كهكوڕهكهی چۆن كوژراوه، پێیان وتووهكهلهمبارهوههیچ زانیارییهكیان نییهو تهرمهكهیان لهئیدارهی ئاگاهی تهحویل وهرگرتووه‌”. ئهو ئیدیعایهلهحاڵێك دایهكهئاسهواری لێدان و توندوتیژیی فیزیكی، بهسهر و گهردنی مێهردادهوهبهئاشكرا دیار بووه‌. بهپێی ڕاپۆرتهكان، تهرمی مێهرداد تالێشی، پاش پشكنینی جهسته، تهحویلی بنهماڵهكهی دراوهته و ڕۆژی یهكشهممه١٩ی ڕێبهندان، لهشاری سنهو لهكهش و ههوایهكی ئهمنییهتیدا، ناشتراوه‌. ڕۆژی دووشهممهڕێوڕهسمی هاودهردیی خهڵك لهگهڵ بنهماڵهی مێهرداد لهدیواندهره، لهژێر چاوهدێری و كۆنتڕۆڵی هێزهئهمنییهكاندا بهڕێوهچووه‌.

قهتڵی مێهرداد تالێشی لهژێر ئهشكهنجهدا، لهحاڵێك دا ئهنجام دراوهكهتهنیا لهماوهی مانگی بهفرانباری ڕابردوودا، ٣٣ كهس لهبهندكراوانی سیاسی و مهحكووم كراوانی دادگا ئاساییهكان، ئێعدام كراون. بێگومان، قهتڵی بهنهێنیی مێهرداد تالێشی لهلایهن خوێنڕێژانی ڕژیمی ئیسلامییهوه، لهدرێژهی شهپۆلی دهستبهسهر كردنی هاووڵاتییان لهكوردستان، بهشێكی جیانهكراوه‌‌ لهسیاسهتی گشتیی توندتر كردنهوهی كهش و ههوای سهركوت بهئامانجی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ڕهوتی ڕوو لهگهشهی بزووتنهوهناڕهزایهتییهكان لهسهرتاسهری ئێران. كۆماری ئیسلامی ههر لهئێستاوهخۆی بۆ قۆناغی پاش كۆرۆنا ئامادهدهكات. ڕژیم لهلایهكهوه، لهڕێگهی دهستبهسهر كردن و زیندانی كردنی ڕێبهران و ڕێكخهرانی مانگرتنهكرێكارییهكان و سهركوتگهری دژبهناڕهزایهتیی خهڵك و لهلایهكی دیكهوهلهڕێگهی دهركردنی حوكمی قورسی زیندان لهدژی دهستبهسهركراوانی ئاخێزی خهزهڵوهر و ژنانی ئازادهو خوێندكارانی بهشداربووی ناڕهزایهتییهكانی سهرشهقام و ههروهها لهڕێگهی دهركردنی حوكمی ئێعدام دژبهبهندكراوانی سیاسی، بهنیازهخهڵكی ناڕازی و وهگیان هاتووی ئێران چاوترسێن بكات. ڕژیم بهتهمایهبهم كردهوانهی، بهر بهگهشهی ههمووجۆرهجووڵانهوهیهكی خهباتكارانهلهسهرتاسهری ئێران و بهتایبهت كوردستان، كهبهردهوام سهنگهرێكی گرینگی پاراستنی دهستكهوتی خهباتكارانهی خهڵك و بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتیهكانی ئێران بووه، بگرێت.

ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، لهحاڵێكدا كهلهیهكێك لهقووڵترین قهیرانهئابووری، سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكهكانی ههموو تهمهنی خۆیدا دهست و پێ لێدهدات، لهباروودۆخێكدا كهلهژێر گوشاری مانگرتن و ناڕهزایهتیی بێوهستانی كرێكاری و بزووتنهوهناڕهزایهتییهكان، ئۆتۆریتهی لهبهرچاوی خهڵك داتهكاوه، لهباروودۆخێكدا كهدهزگای ڕووحانییهت و ئیدێئۆلۆژیكهكهی، لهمهشرووعییهت بهخشین بهم باروودۆخه،بهبنبهست گهیشتوون، شمشیری لهڕووهوهبهستووه‌. ئهم ڕژیمه، بهنیازهلهوپهڕی داماوی و بێتواناییی خۆیدا، لهڕێگهی توند كردنهوهی كهش و ههوای ئهمنییهتی و ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی، توانای ماشێنهسهركوتهكهی بهڕووی ئهو خهڵكهدا بكێشێ كهلهمهنگهنهی گشتگیر بوونی ویرووسی كۆرۆنا و بێكاری و ههژاری و بێ مافی سیاسی و كۆمهڵایهتیدا گرفتارن. كوشتنی مێهرداد تالێشی لهژێر ئهشكهنجهدا و توند كردنهوهی كهش و ههوای سهركوت لهئێران،  نهك نیشانهی توانا و هێزی كۆماری ئیسلامی، بهڵكوو ههوڵێكهلهڕووی لاوازی و داماوییهوهلهجهرگهی قهیرانێكی ههمهلایهنهدا كهتێیدا گرفتاره‌. بێ گومان كۆماری ئیسلامی بهكوشتنی مێهرداد تالێشی لهژێر ئهشكهنجه، نهتهنیا تووڕهیی پنگ خواردووی خهڵكی خهباتكاری كوردستان ههڵدهچێنێ، بهڵكوو نهفرهتی گشت خهڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش بهنهسیبی خۆی دهكا.

لهباروودۆخێكدا كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی، مێهرداد تالێشی له  ژێر ئهشكهنجهدا دهكوژێ و جهستهی بێگیانی ڕهوانهی نهخۆشخانهدهكات، لهحاڵێك دا كهئهم ڕژیمهجهنایهتكاره، تهنانهت حازر نییهسهبارهت بههۆكاری دهستبهسهر كردن و چۆنییهتیی كوژرانی ناوبراو هیچ زانیارییهك بدات، لهم باروودۆخهدا دایك و باوك و بنهماڵهو كهس و كاری مێهرداد، پێویستیان بهپشتیوانی و هاوپشتیی بێدهریغی خهڵكی ئازادیخواز ههیه‌. نابێ ڕێگهی بدرێ كهكۆماری ئیسلامی، كوشتنی مێهرداد تالێشی لهژێر ئهشكهنجهدا، بكاتهئامرازێك بۆ توندتر كردنهوهی كهش و ههوای ئهمنییهتی و سهركوت لهكوردستان. نابێ ڕێگهبدرێت كهكۆماری ئیسلامی فهزای ئهشكهنجه، زیندان و ئێعدام بۆ دهرهوهی زیندانهكان بگوازێتهوه‌. پێویستهبهناڕهزایهتیی یهكگرتووانه، بهم ڕژیمهجهنایهتكارهنیشان بدرێ كهسهردهمی دهستبهسهر كردنی ملهوڕانهو قهتڵی لهئهنقهستی دهوڵهتی كۆتایی هاتووه‌. چالاكانی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكان و مرۆڤهخهباتكارهكان، كهلهماوهی ساڵانی ڕابردوودا لهجهرگهی پێشڕهویی خهبات لهبوارهجۆراوجۆرهكاندا، پێكهوهپهیوهند دراون، پێویستهلهڕێگهی خستنهگهڕی داهێنانی گونجاو لهگهڵ باروودۆخی ئێستا، ههستیاریی جهماوهری خهڵك دژبهكوشتنی مێهرداد تالێشی و قهتڵی لهئهنقهستی دهوڵهتی ههڵخڕێنن و خواستی ئازادیی دهستبهسهركراوانی یهك مانگی ڕابردوو لهشارهكانی كوردستان و ئازادیی سهرجهم بهندكراوانی سیاسی، بكهنه‌‌ خواستێكی جهماوهری.