به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسفه‌هان لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “ئیمان شاكه‌ره‌می” به تۆمه‌تی ساخته‌ی ته‌قه كردن له زیندان كوشتووه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش لاوانی شۆڕشێگڕی ئیسفه‌هان ته‌قه‌یان له زیندانی ده‌ستگرد كرد و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان كاتێك نه‌یانتوانی ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن، لاوێكی بێ تاوانیان به ناوی “ئیمان شاكه‌ره‌می” كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و ڕووداوه‌وه نه‌بوو ده‌ستبه‌سه‌ر و كوشت. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئیمان شاكه‌ره‌می” پێشتر له‌به‌رده‌م زیندانی ئیسفه‌هان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دروشمی “نا بۆ ئێعدام” دژبه ئێعدامی باوكی مانی گرتبوو.