کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوشتنی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

كوشتنی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ناوی “سه‌جاد مۆتیری”، به‌ هۆی وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گیانی به‌خت كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی دیكه‌ی ناڕازی دژ به‌ سته‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌ كۆڵانی “تاڵقانی” شاری ماهشه‌هر كۆ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ به‌ ئه‌و ڕژیمه‌، ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌بن. به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ده‌سڕێژی گوڵڵه به‌ سه‌ریاندا ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ “سه‌جاد” گیانی به‌خت ئه‌كات و شارومه‌ندێكی دیكه‌ش به‌ ناسناوی “قاسم ئالبوعه‌لی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به‌ سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.