به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی قوتابی خه‌ڵكی شار ورمێ كه له ده‌بیرستانی “مائیده” ده‌رسی ده‌خوێند له‌لایه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مهدرهسهیهوه به بیانووی نووسینی دروشمی” ژن، ژیان، ئازادی” ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه و كاتێك خۆشكه‌كه‌ی به‌ناوی ” حه‌دیس عه‌بدی” ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕێت، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه سه‌ری ئه‌كوتێت به دیوار و زهربهمهغزی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌ده‌ات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆشکی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی نییه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌رپۆش نیان به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕایانگه‌یاندووه كه ” حه‌دیس” خۆی كه‌وتووه به عه‌رزدا و له‌مه‌دره‌سه زیندوو بووه. شایانی باسه كه ڕۆژانه هێزێكی زۆری ئه‌منی له ترسی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كه كۆده‌بنه‌وه.