ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری “ڕوودباری جنووب”ی به‌لووچستان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك كرد كه به هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا و خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته‌به‌ر ده‌سترێژی گولله و ئۆتۆمبیله‌كه هه‌ڵگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ناڕازی خۆپێشاندانیانكرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.