ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ژنێكی كورد له شاری عه‌فرین و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ژنێكی كورد له شارۆچكه‌ی “ڕاجوو”ی سه‌ر به شاری عه‌فرین به‌ناوی “عه‌وف شه‌یخ ئه‌حمه‌د” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و به شمشێر به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتوویانه و دواجار ماڵه‌كه‌یان تاڵان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سووریه هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی ژنێكی كوردی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵیان به‌ناوی “قه‌دریه عه‌لی” له گرتووخانه‌ی هێزه ئیسلامگه‌راكان پشتڕاست كردبوو.
