ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چالاكانی كرێكاری به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كۆلۆمبیا كه له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوون، ڕایانگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ٢٧٧ چالاكی كرێكاری له‌م وڵاته كوژراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ١٨ كه‌س له ئه‌ندامانی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی كۆلۆمبیا، كوژراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چالاكانی كرێكاری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام ده‌كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه، ئه‌زیه‌ت و ئازار، ده‌ستدرێژی، بازداشت و دوورخرانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی دیكه. شایانی باسه، له ساڵی ٢٠٢٠، لانیكه‌م دوو چالاكی كرێكاری له كۆلۆمبیا بێسه‌روشوێن كراون و هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. چالاكانی كرێكاری له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه چاودێری ئه‌ڕته‌شی كۆلۆمبیا به‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی چالاكانی كرێكاری له‌م وڵاته، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توندبوونه‌وه‌ی توندووتیژی له‌دژیانه.