به‌دوای كوژرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی لیبی كه كاری قاچاخی مرۆڤی ده‌كرد، نزیكه‌ی ٣٠ كۆچبه‌ر له لایه‌ن كه‌سانی نزیك له ناوبراو قه‌تڵ و عام كران.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبی هاتووه: له‌م ڕووداوه كه له نزیك شاری “مه‌زده” له باشووری ترابلۆس پێته‌ختی لیبی ڕوویداوه، هاووڵاتییه‌ك كه گومان لێكراو بوو به قاچاخی مرۆڤ، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوان، له لایه‌ن ژماریه‌ك له كۆچبه‌ره‌وه كوژراوه. له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، ٢٦ كۆچبه‌ری به‌نگلادێشی و ٤ په‌ناخوازی ئه‌فریقاییان كوشتووه و هه‌روه‌ها ١١ كۆچبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو كه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.