ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌رپرسی باڵای كوچبه‌ریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، به‌له‌مێك كه هه‌ڵگری ٣٠٠ كۆچبه‌ر بووه له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌دا نوقم بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا ئێستا ته‌رمی ١٥٠ كه‌س له‌م كۆچبه‌رانه له كه‌نارئاوه‌كانی لیبی دۆزراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیش بێسه‌ر و شوێنن و له‌م ڕووداوه‌دا ته‌نیا ١٣٢ كه‌س ڕزگارییان بووه. شایانی باسه، له چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كۆچبه‌ر كه به نیازبوون بڕۆنه وڵاتانی ئۆرووپایی، له ئاواكانی لیبی دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و بێسه‌ر و شوێن بوون.