به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌یه‌كی موسافیرهه‌ڵگر به زیاتر له ١٠٠ سه‌رنشینه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ٣ی جۆزه‌ردان، به‌ر له نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی كراچی پاكستان، له ناوچه‌یه‌كی مه‌سكوونی كه‌وته خوارێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه بارودۆخی نائاسایی له نه‌خۆشخانه‌كانی كراچی ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ئه‌م فڕۆكه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌كاتی نزیكبوونه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه، له بینایه‌كی مه‌سكوونی كه‌وتووه و ئاگری تێبه‌ڕبووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ڕووداوه نه‌زاندراوه و پێ ده‌چێت به‌هۆی له‌كار كه‌وتنی مۆتۆری ئه‌م فڕۆكه‌یه بووبێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م فڕۆكه‌یه سه‌ر به شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی پاكستان “شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی میللی ” ئه‌م وڵاته بووه و به‌وته‌ی وته‌بێژی ئه‌م شیركه‌ته، ٩٩ موسافیر و ٨ كه‌س له خه‌ده‌مه‌ی گه‌شته‌كه له‌م فڕۆكه‌یه‌دا بوون.