ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی رێبه‌ندان، فڕۆكه‌یه‌كی نیزامی جۆری “E11” ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا، به ٨٣ سه‌رنشینه‌وه‌ی له ویلایه‌تی غه‌زنی كه‌وته خواره‌وه و هه‌مووی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
وتەبێژی رێکخراوی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “فڕۆکەکە لە ئەرکێکی ھەواڵگریدا بووە و لە لایەن ئەوانەوە و لە ناوچەی “دە یه‌ک” لە پارێزگای “غەزنی” خراوەتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە كه برپرسانی باڵای سه‌ربازی ئا‌مریكا بوون، تێیدا کوژراون. لەلایەکی دیکەوە، پنتاگۆن بە فەڕمی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئامریکای لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، بەڵام رەتیکردەوە تاڵیبان فڕۆکەکەی خستبێتە خوارەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتادا وابڵاوکرایەوە، کە فڕۆکەیەکی مەدەنی لە رۆژھەڵاتی ئەفغانستان توشی کێشەی تەکنیکی بووە و بەوھۆیەوە گڕیگرتووە و کەوتووەتەخوارەوە.