کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئاگر له‌ كێوی جنێره‌ی بانه‌

كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئاگر له‌ كێوی جنێره‌ی بانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە درێژەی سووتانی دارستانەکان له‌ شاره‌كانی کوردستان، بۆ جارێکی دیكه‌ بەشێکی تر لە کێوی “جنێرە”ی بانە لە ئاگردا سووتا.

له‌م پێوه‌نده‌دا ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “پاژین”ی بانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیكه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی نەناسراوه‌وه‌ ئاگر بەردرایە کێوی جنێرە و ڕووبەرێکی زۆر پووش و پاوان و لەوەڕگە له‌ناو ئاگردا سووتان. شایانی باسه‌، ئەم ئاگرەش بە هیممەتی خەڵکی خۆبەخش و ئەندامانی کومیتەی قەیرانی ئەنجومەنی پاژین کۆنترۆڵ کراوه‌.