ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دوای ئەوەی پەرلەمانی توركییه بە زۆرینەی دەنگ یاسای “پاسەوانانی گەڕەک”ی دەرکرد، شەڕ و گرژی و ئاڵۆزی لەناو بینای پەرلەمان روویدا.
به پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی رویتێرز، پەرلەمانی توركییه بە زۆرینەی دەنگ یاسای “پاسەوانانی گەڕەک”ی پەسەندکرد، کە نزیکەی ٨٢ هەزار کەسن و تێیدا مافیان پێدراوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە گەڕەکەکاندا ئەنجام دەدرێت، هەروەکو پۆلیس، تەقە بکەن و خەڵکی دەستگیر بکەن. جێگهی ئاماژهیه، پاسەوانانی گەڕەک، سەر بە دەزگایەکن کە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا دامەزرێنراوە و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی توركییه، رەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری ئەو وڵاتە بە سود لێ وەرگرتنیان تۆمەتباردەکەن بەوەی کە دەیەوێت سوپایەکی تایبەت بە خۆی بەشێوەیەکی یاسایی رێکبخات.