کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی ده‌هۆك

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی ده‌هۆك 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وی ئاگر لە یه‌كێك له‌ پاڵاوگاكانی پارێزگای دهۆک، چوار کەس بونەته‌ قوربانی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، ڕایگه‌یاندووه‌: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەی (کواشێ) لە پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌: لە روداوەکەدا ١٠ تانکێری سوتەمەنی سوتاون لەگەڵ دو ئۆتۆمبێلی تایبەت.