
لە درێژەی سووتانی دارستان و لهوهڕگهکانی کوردستان، بەشێک لە دارستان و لێڕەوارەکانی داڵاهۆی کرماشان لە ئاگردا سووتان.
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان، بەشێک لە دارستان و بەرزاییەکانی شاری داڵاهۆ لهوانه “دارویس” و “سیاونە” لە ئاگردا سووتان و بە هۆی هاتنی باوە ئاگرەکە لە تەشەنەسەندن دایە. هەر لەم پێوەندییەدا، دارستانەکانی “مەڕەخێڵ”ی پاوە، ئاگریان گرتووه و بە گوتەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی شاری پاوە، زیاتر لە ٣٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی پاوە لەو ئاگرکەوتنەوەدا سووتاون و لەناو چوون.
