بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی “سیمەكە” لە گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر، نزیكەی ٣٠٠ دوکان سوتان و تا ئێستاش ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووه، سەعات ٤ و ٣٠ دهقیقهی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئاگر لە بازاڕی “سیمەكە” لە گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر کەوتۆتەوە. بەپێی زانیارییەكان نزیكەی ٣٠٠ دوكان بەهۆی ئاگرەكەوە سوتاون. هەرچەندە هێشتا بەڕەسمی هۆكاری ئاگر كهوتنهوهكه ئاشكرانەكراوە، بەڵام بەپێی وتەی خاوەن دوكانەكان، رەنگە هۆكاری سەرەكی ئاگرەكە ئیتسالی بهرق بووبێت.