کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌خوارێ دوو گولله‌ هاوه‌ن له‌ گوندێكی كه‌ركوك

كه‌وتنه‌خوارێ دوو گولله‌ هاوه‌ن له‌ گوندێكی كه‌ركوك

سەرچاوە ئەمنییه‌كان رایگەیاندووه‌، لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللـەهاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی پێ لە گوندی “بەشیر” له‌ باشوری كه‌ركوک، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی له‌ده‌ستدا.

هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ درەنگانی ئەمشەو، دوو گوللـەهاوەن له‌نزیک یاریگایه‌كی تۆپی پێ لە گوندی بەشیر سەر بە ناحیەی تازە لە باشوری شاری کەرکوک کەوتەخوارەوە و به‌هۆیه‌وه‌ تازه‌لاوێكی تەمەن ١٥ ساڵ کوژراوه‌. شایانی باسه‌، دوای رووداوەکە هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌. ئەمەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند مانگێکە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراقدا رووی لە زیادبوونکردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە و خۆرێکخستنەوەی داعش دەگەڕێننەوە.