
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق، شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، سێ مووشه‌كی كاتیۆشا له ده‌ورووبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی پارێزراوی به‌غدا كه‌وتووه‌ته خوارێ.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاویشتنی ئه‌م مووشه‌كانه زیانێكی زۆری ماڵی به‌دواوه بووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌م هێرشه چواره‌مین هێرش بووه له‌دوای كوشتنی “قاسم سوله‌یمانی” فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سپای پاسداران و “ئه‌بوو مه‌هدی مۆهه‌ندیس” جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
