ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كوپتێرێكی نیزامی ڕووسییه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی “چۆكۆتكا” له ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، ٤ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م باڵگرده گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسییه له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م كۆپتێره به‌هۆی كێشه‌ی فه‌ننی بووه. شایانی باسه، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه كۆپتێرێكی ئه‌ڕته‌شی ڕووسییه تووشی ڕووداو ده‌بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حه‌فته‌ی ڕابردووش كۆپتێرێك له ٩٠ كیلومیتری شاری مسكۆ كه‌وتبووه خوارێ و به‌هۆیه‌وه هه‌ر سێ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.