ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی كه‌تنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نیزامی له ناوچه‌ی “خاركیف” له باكوور ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكڕاین، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكڕاین له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌كاتی ئه‌نجام دانی مانۆڕێكی نیزامی و له‌كاتێكدا كه به‌نیاز بووه بنیشێته‌وه كه‌وتووه‌ته خوارێ. شایانی باسه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ئه‌م فڕۆكه‌یه كه ٢٧ كه‌س ده‌بوون، فڕۆكه‌وانی ئه‌ڕته‌ش و خوێندكاری زانكۆی هێزی هه‌وایی خاركیف بوون.