بەرەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی به‌فرانبار، فڕۆکەیه‌كی موسافیرهەڵگری شیركه‌تی “به‌ك ئەیەر” کە ٩٥ سەرنشین و ٥ كه‌س له تیمی فڕۆکەکەی تێدابووە، دوای دەسپێکردنی گەشتەکەی لە فڕۆکەخانەی “ئاڵماتی” راستەوخۆ نیشتەوەتەوە و خۆی کێشاوە بە پەرژینی فڕؤکەخانەکەدا و دواتر خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی دو نهۆمیدا.
وەزارەتی پیشەسازی و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری قه‌زاقستان ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه ١٤ كه‌س له سەرنشینانی ئه‌م فڕۆكه‌یه گیانیان لەدەستداوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە برینی ژمارەیەکیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.