به پێی ڕاپۆرتهكان، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بە ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “ئومید ئەسەدی” خەڵکی شاری کامیارانی، بە ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرد. پێشتر، ئەو چالاکە کرێکارییە لە لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو کە پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو، ئەو حوکمە بۆ ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ لە دادگای پێداچوونەوە، کەم کرایەوە.