
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ئیمارات به ئامانجی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، ٣٠ هه‌زار كه‌س له كارمه‌ند و كرێكاره‌كانی خۆی ناردووه‌ته‌وه بۆ ماڵێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه له‌م شیركه‌ته‌دا نزیكه‌ی ١٠٥ هه‌زار كه‌س كار ده‌كه‌ن، به‌رنامه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی شیركه‌ت، ٣٠ له‌سه‌دی كارمه‌ندانی گرتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ئیمارات به نیازه، شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئه‌یرباس A380” كه به گه‌وره‌ترین هێڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌م شیركه‌ته دێته ئه‌ژمار، به‌ر له كاتی دیاری كرا‌و ته‌عتیل كات.
