به پێی نوێترین ئاماره‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له وڵاتانی ئیسپانیا و ئاڵمان، ڕه‌وتی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا كه‌می كردووه.
به پێی ئه‌م ئامارانه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كۆرۆنا له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا له وڵاتی ئیسپانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٦٧٤ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌م ژماره‌یه له‌چاو ١٠ ڕۆژی ڕابردوو كه ٧٠٠ كه‌س له ٢٤ كاتژمێردا گیانیان له‌ده‌ستدابوو كه‌می كردووه. شایانی باسه، ڕه‌وتی قه‌ره‌نتینه‌كردن له‌م وڵاته تا دوو حه‌فته‌ی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه له وڵاتی ئاڵمان له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣٧٩ حاڵه‌ت تۆمار كراوه و به‌م جۆره كۆی تووشبوان به‌م ویرووسه گه‌یشتووته ٩٦ هه‌زار و ٤٧١ كه‌س. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی “ڕۆبێرت كۆخ”، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته كه‌می كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا له وڵاتی ئاڵمان هه‌زار و ٤٤٧ به هۆی ویرووسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.