کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كه‌م خۆراكی ٨٪ی منداڵانی ژێر ١٢ ساڵ له‌ ئێران

كه‌م خۆراكی ٨٪ی منداڵانی ژێر ١٢ ساڵ له‌ ئێران 4

جێگری وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ٨ له‌ سه‌دی منداڵانی ئێرانی ته‌مه‌ن ژێر ١٢ ساڵ به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری تووشی كه‌م خۆراكی بوون.

عه‌لیڕه‌زا ڕه‌ئیسی جێگری وه‌زیری بێهداشت هۆكاری كه‌م خۆراكی بۆ قه‌یرانی ئابووری و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌ وجه‌ختی له‌سه‌ر چاكسازی له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و دۆخی ئابووری بنه‌ماڵه‌كان كرده‌وه‌. پێشتریش به‌رپرسانی ڕژیم باسیان له‌ كه‌م خۆراكی ٣٠ له‌ سه‌دی منداڵانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان كردبوو، به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.