ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێك له ناوچه سنوورییه‌كانی شارستانی نه‌وسۆد، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و عراق، لاقێكی له ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ئیبراهیم عه‌بدوڵڵاهی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ، پاش برینداربوونی له ئه‌م ڕووداوه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران، لانیكه‌م ١٤١ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و ٧٧٤ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون كه كۆمه‌ڵێك له برینداران پاشان به تۆمه‌تی ناڕه‌وای ئه‌منیه‌تی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت كراون.
