کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌می و نائه‌منی قوتابخانه‌كان له‌ پارێزگای ئیلام

كه‌می و نائه‌منی قوتابخانه‌كان له‌ پارێزگای ئیلام 3

ئوستانداری ئیلام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ٦٨ له‌ سه‌دی قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ نائه‌من و به‌ردینن.

وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌وڵه‌تیه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پارێزگای ئیلام له‌ بواری سه‌روه‌ت و سامانی سرووشتی یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئوستانه‌كانی ئێرانه، به‌ڵام قوتابیانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ی ستاندارد و ئه‌من بێبه‌شن. زۆربه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ كه‌ له‌ به‌رد سازكراون له‌ ناوچه‌ دوورده‌سته‌كان، گونده‌كان و ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ كۆچه‌رییه‌كانی تێدا ده‌ژین.