به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قه‌یرانی كه‌می نان، ئاو، دره‌مان، خۆراك و به‌نزین ژیانی بۆ خه‌ڵكی ئێران تاڵ كردووه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ پلانێكیان بۆ دابینكردنی پێداویستی خه‌ڵك نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئاوی چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران پچڕاوه و نان ده‌ست ناكه‌وێت، له شاره‌كانی دیكه‌شه‌وه ڕاپۆرتی هاوشێوه بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئۆتووبانه‌كانی تاران قه‌ره‌باڵغه و خه‌ڵك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا بپارێزن. هاوكات ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی خه‌ڵك و له چه‌ند شاری ئێران وه‌كوو تاكستان، ده‌یان شارومه‌ند به بیانووی بڵاوكردنی بابه‌ت له سه‌ر شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.