به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی پاییزه‌ی چاندن له پارێزگای كوردستان، كه‌شاوه‌رزان تووشی چه‌ندین كێشه بوونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی وڵامی داواكارییه‌كانیان ناده‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له وه‌رزی پاییزه‌ی چاندندا كه‌شاوه‌رزان تووشی كێشه‌ی كه‌م ئاوی و نه‌بوونی كود بوون و كاتێك سه‌ردانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌كه‌ن، ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها كه‌شاوه‌رزانی به‌شێكی زۆر له شاره‌كانی كوردستان له وه‌رزی به‌هاره‌ی كه‌شاوه‌رزی دا به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له كودی ماوه‌به‌سه‌رچوو تووشی ملیۆنان تمه‌ن زیانی ماڵی بوون.
