به‌وته‌ی ئوستانداری پارێزگای ورمێ، بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن پێویستیان به ٨ هه‌زار كه‌لاسی ده‌رسی نوێ هه‌یه.
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه له حاڵكێدایه كه وه‌زیری ئامووزش و په‌ره‌رشی ڕژیم له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن پێویستیان به هه‌زاران كه‌لاسی ده‌رس و ١٤٠ هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه. كه‌می موعه‌لیم و كلاسی ده‌رس له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی پاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا سه‌دان مامۆستای له سه‌ركار ده‌ركردووه و مامۆستایانی شاغڵ له ئامووزش و په‌روه‌رش له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین.