به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌یان كه‌م كردووه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته كێشه‌ی بۆ هاتووچۆی كرێكاران درووست كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران پاش هه‌وڵێكی زۆر له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی توانیان كارتی ئه‌له‌كترۆنی كه‌ڵك وه‌رگرتنی خۆڕایی له میترۆ و ئۆتوبووس وه‌ربگرن، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ئه‌و مافه‌یان به شێوه‌ی نایاسایی له كرێكاران وه‌رگرتووه‌ته‌وه. كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌زایای پیشه‌یی بۆ كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه و هاتووچۆ، بێڕێزی به كرێكارانه و گوشاری مه‌عیشه‌تی خستووه‌ته سه‌ر شانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان. كرێكارانی ناڕازی هۆشداریان داوه كه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی شیركه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه، مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.