به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، حوكمی ده ساڵ زیندانی سروه پورمحه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان بۆ پێنج ساڵ كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، سروه پورمحه‌ممه‌دی له كاتی به‌دوداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕێكخراوی نۆژین، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “تێكدانی ئه‌سایشی گشتی” به ده ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ پێنج ساڵ كه‌م كرایه‌وه.