به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاوی به‌ندئاوی بۆكان لانیكه‌م ٣٠ مه‌تر دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگەکانی داهاتوودا وشك ببێت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، به‌ندئاوی بۆكان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ندئاوه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین به‌ندئاوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه،به‌ڵام به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسان، به كار هێنانی زیاتر له پێویستی ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی بارینی باران، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاوی به‌ندئاوی بۆكان كه‌م بووه‌ته‌وه. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاست ژیانی خه‌ڵك، زۆربه‌ی شار و گونده‌كان تووشی قه‌یرانی ئاو ببوون و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیان.
 
		
