کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كه‌مئه‌ندام بوونی دوو هاووڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ گێڵانغه‌رب

6 2 16

ڕۆژی  پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی كۆچه‌ری خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری گێڵانغه‌رب، ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌ی “بان میل”ی سه‌ر به‌شی سوومار بووه‌ته‌ هۆی كه‌مئه‌ندام بوونی پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ و برینداربوونی ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ژنه‌ برینداره‌كه‌ چاوێكی له‌ده‌ست داوه‌ و برینه‌كانی قورسه‌.