به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاوی به‌ندئاوه‌كانی شارستانی بۆكان بۆ شاری ته‌ورێز گوازراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره و لادێكانی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بێ ئاوی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی بۆكان، پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنیان دابوو به‌شێك له ئاوی گۆلی ورمێ له ڕێگه‌ی به‌ندئاوی بۆكان دابین بكرێت، له حاڵێكدا ئاوی به‌ندئاوه‌كه بۆ كارگه سه‌نعه‌تییه‌كانی ته‌ورێز گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌می بارانبارین، ڕێژه‌ی ئاوی به‌ندئاوی بۆكان ٥٠ له سه‌د كه‌می كردووه و ڕۆژانه دانیشتووانی شاری بۆكان له‌گه‌ڵ بڕینی چه‌ند ساعه‌تی ئاو به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ٨٠ له سه‌دی ئاوی زه‌ڕینه‌ڕوود بۆ وزه‌خانه و سه‌نعه‌تی فولادی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ده‌گوازنه‌وه.